به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، به‌له‌مێك به ١٣٠ سه‌رنشینه‌وه له كه‌نارئاوه‌كانی وڵاتی مووزامبیك له ئه‌فریقا وه‌رگه‌ڕا و ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌له‌مه‌كه ١٣٠ سه‌رنشینی بووه و ٩٠ كه‌س له‌وانه چه‌ندین ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه چاره‌نووسی ٣٥ كه‌سی دیكه نادیاره. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی مووزامبیك، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وی نه‌خۆشی وه‌با و ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له ئوستانی نامپۆلا، به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك خه‌ریكن هه‌ڵ دێن و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌باره‌ت به قه‌یرانی مرۆیی له‌و وڵاته هۆشداری جیهانی ده‌ر كردووه. به‌وته‌ی پزیشكانی بێ سنوور، ئه‌مه خراپترین گشتگیری نه‌خۆشی وه‌با له ماوه‌ی ٢٥ ساڵی ڕابردوو له مووزامبیكه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.