ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای پاكستان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای ئه‌فغانستان لانیكه‌م حه‌وت كه‌س له یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی ناوچه‌یی تاڵیبان سه‌ره‌ڕای دانپێدانان به‌و هێرشه، ڕایانگه‌یاندوو كاژێر ٢ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌و هێرشه كراوه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان. هه‌واڵده‌ری فه‌ڕانسه ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ ٧ كه‌س ڕاگه‌یاند و له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌فغانستان به‌ناوی “هه‌شتی به‌یانی” له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به كوژرانی ٣٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه كردووه. جێگای ئاماژه‌یه وڵاتی پاكستان به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له ئه‌ستۆ گرتووه و ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك نه‌یاری ئه‌و وڵاته‌یان له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا كردووه‌ته ئامانج.