شه‌وی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی به‌رپرسانی سیاسی و نیزامی حه‌ماس له شاری به‌یرووتی لوبنان و ٧ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و هێرشه‌دا جێگری سه‌رۆكی ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ماس به ناوی “سالح عاروری”، سه‌میر فه‌ندی” فه‌رمانده‌ی گوردانی قه‌سام، “عه‌زام ئه‌قره‌ع” فه‌رمانده‌ی گوردانی قه‌سام، “مه‌حموود زه‌كی شاهین”، “محه‌ممه‌د ڕه‌ئیس”، “محه‌ممه‌د به‌شاشه”، “ئه‌حمه‌د حه‌موود” كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ئێستادا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل خۆی بۆ وڵامدانه‌وه‌ی حیزبۆڵڵای لوبنان، حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی ئاماده كردووه، هه‌ر چه‌ند هێشتا به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.