ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی ئۆكراین به چوار مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی نیزامی سه‌ربازانی ڕووسیه له ناوچه‌ی “ماكیئیڤكا” و به‌هۆیه‌وه ٦٣ سه‌رباز كورژان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوچه‌ی “ماكیئیڤكا” ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین و پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ڕووسیه‌وه داگیر كرابوو و وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه‌ش له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه. له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه‌دا هاتووه كه ئه‌رته‌شی ئۆكراین به شه‌ش مووشه‌كی “هێمارێس” كه به‌رهه‌می ئامریكایه ئه‌و بنكه‌یه‌ی كردۆته ئامانج و له كۆی ٤٠٠ سه‌ربازی ئه‌و بنكه، ٦٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.