به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئیسرائیل شه‌وی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، لانیكه‌م ٥ هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته له “به‌نی براك” له ڕۆژئاوای شاری ته‌لئه‌ڤیڤ به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداریه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌سی هێرشبه‌ر سه‌ره‌تا ته‌قه له ماڵی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی ده‌كات و دواتر چه‌ند كه‌سێك كه له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بوون ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت ده‌ستبه‌جێ ده‌كوژرێن. ڕێكخراوی حه‌ماس له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌توه ئه‌و هێرشه‌ی به‌رز نرخاند و شانازی به كسی هێرشبه‌ر كرد. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م هێرشه له كاتێكدا ڕوویداوه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه دوو هاووڵاتیی عه‌ره‌بی ئیسرائیلی له شاری خوزه‌یره له باشووری حه‌یفا، ٢ ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان كوشت و داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ڕاگه‌یاند.