کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران دوایین ئاماری قوربانییانی شۆڕشی سێ مانگی رابردووی ئێرانی بڵاوکردەوە و تێیدا باس لە كوژرانی ٥٠٦ خۆپێشاندەر بە تەقەی راستەوخۆ و لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکان و هاوکات ئاماژە بە کوژرانی ٦٦ ئەندامی هێزە سەرکوتکەرەکانیش دەکات.
بەپێی ئەو ئامارە، ٦٩ کەس لە خۆپێشاندەران تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە کە تێیاندا منداڵی تەمەن ٩ ساڵیش هەیە. ئامارەکەی هەرانا باس لەوە دەکات، لەو ماوەدا ١٨ هەزار و ٤٥٧ ڕاپەڕیو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەرکراون کە لەو ژمارەیه پێناسەی چوار هەزار و سێ کەسیان پشتڕاست کراونەتەوە.