له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی تایفه‌یی له ئه‌یاله‌تی “مانیپوور”ی هندووستان ٥٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٣ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌یاله‌تی “مانیپوور” هیندوو و له تایفه‌ی “میتی”ین و ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لتووریان بپارێزێت هه‌ندێك مافی تایبه‌تی پێداون. ئێستا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ئه‌یاله‌ته به‌هۆی جیاوازی قائیل بوونی ده‌وڵه‌ت ناڕازین. ناكۆكییه‌كان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی گوڵانه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه شه‌ڕ و پێكددادان له نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له‌گه‌ڵ هیندووه‌كان هاتۆته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه ٥٤ كه‌س كوژراون، ١٠٠ كه‌س بریندار بوون، زیاتر له ٥٠٠ خانوو سووتاوه و ٢٣ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون.