به‌پێی ڕاپۆرته‌كان لە شەش مانگی رابردوودا لە پارێزگای كرماشان 40 کەس کوژراون و توانراوه تەنیا لە 35 حاڵەتدا بکوژەکان دەستبەسەر بكرێت.
کێشە بنەماڵییەکان، هەژاری، ناکۆکی لەسەر موڵک و ماڵ، دزی، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و دابەزینی ئاستی دان بەخۆداگرتنی خەڵک و له هه‌مووی گرنگتر گرانی و بێكاری له‌و پارێزگایه‌دا له هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووداوی کوشتن ناسێندراوه. شایانی باسه بەپێی توێژینەوەکان، له‌و شارانه‌ی كه له بوواری ئابووری و خزمه‌تگوزاری زیاتر پشتگوێخراون و کەمتر گەشەیان كردووه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر په‌ره‌یان سه‌ندووه.