ڕۆژێك له‌دوای ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مزگه‌وتێكی شێعه‌كان له مه‌زار شه‌ریف كه بوو به هۆی كوژرانی ٣٣ كه‌س له‌و وڵاته، ڕۆژی هه‌ینی له ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌ی له مزگه‌وتی “مه‌وله‌وی سكنده‌ر سۆفی” له ویلایه‌تی قندووز ڕوویداو و به‌و هۆیه‌وه ٣٣ هاووڵاتیی دیكه گیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٢ كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له ئه‌ستۆ گرتووه و به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مزگه‌وتی سۆفیه‌كان كه مزگه‌وتێكی سونه‌كانه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، سۆفیه‌كان، هه‌ر وه‌ك شێعه‌كان به لادانی له دینی ئیسلام تۆمه‌تبار ده‌كات و هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا به‌رپرسانی تاڵیبان ڕایانگه‌یاندووه، له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه توانراوه پیلان داڕێژه‌ری هیرشی سه‌ر مزگه‌وتی شێعه‌كان له شاری مه‌زار شه‌ریف ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.