کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٣٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ هێرشی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ كۆنگۆ

كوژرانی ٣٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ هێرشی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ كۆنگۆ

وتەبێژى سوپاى کۆنگۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: بەهۆى هێرشى چەکدارە توندڕەوەکان بۆسەر دوو ناوچەى ڕۆژهەڵاتى وڵاته‌كه‌مان، ٣٠ كه‌سی مەدەنى کوژراون و ١٥ کەسى دیکەش بە سەختى برینداربوون.

وتەبێژی سوپای کۆنگۆ ڕایگەیاند، چەکدارە توندڕەوەکانى سەر بە گروپىزه‌عیرئێوارەى ڕۆژی ڕابردوو چونەتە ناو گوندىدەماسلە سنورى شارۆچکەىدێجگۆى سه‌ر به‌ ئه‌یاله‌تیئیتورىو ٢٢ كه‌سی مەدەنیان کوشتووە و ١٥ كه‌سی دیکەشیان بە سەختى بریندار کردووە. هه‌روه‌ها لەناوچەىپەندپۆڵىهەشت كه‌سی دیکەى مەدەنى لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کوژراون. جێگاى ئاماژەیە كه‌ ئه‌یاله‌تیئیتورىله‌بواری كانگای زێڕدا دەوڵەمەندە و نزیکەى ٣٠ ساڵە توندوتیژى چەکدارى تێیدایه و بەپێى ئامارەکان ١٢٠ گروپى چەکدارى جیاواز لەناوچەکەدا بوونیان هەیە.