کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی ٢٨٠ ژن لە 10 مانگی ڕابردوودا له‌ توركیه‌

كوژرانی ٢٨٠ ژن لە 10 مانگی ڕابردوودا له‌ توركیه‌ 2

ڕۆژی هه‌ینی‌‌‌ ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناوەندی مافی ژنانی بارۆی ئامەد ڕایگه‌یاند:، تەنیا لە 10 مانگی ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیه‌ 280 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون.

ناوەندی مافی ژنانی بارۆی ئامەد دوێنێ هەینی، لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژیی دژی ژنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ڕایگه‌یاند: کوشتنی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیکردووە و تەنیا لە 10 مانگی ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا 280 ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. هەروەها ئه‌و ناوه‌نده‌ ڕەخنە لە کشانەوەی تورکیه‌ دەگرێت لە پەیماننامەی ئیستەنبووڵ کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان.