به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان به‌هۆكاری جۆراوجۆر گیانیان له‌ده‌ستداوه یاخود بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌و ژماره‌یه، ٧٣ کەسیان کوژراون و هەروەها ١٦٧ کەسیش بریندار بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ساڵی ٩٧یش، ٢٤٢ کۆڵبەر و کاسبکار له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كرابوونه‌وه ئامانج.