“ئانڕۆوا” ڕێكخراوی گه‌یاندنی یارمه‌تی و كاریابی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كانی فه‌له‌ستین، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: زیاتر له ٢٠٠ ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئانڕۆوا له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ٢٢٨ كارمه‌ندی فه‌له‌ستینی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه به‌هۆی بۆردوومانی په‌ناگاكانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ئاواره‌كان و نه‌بوونی خۆراك و ده‌رمان هۆشدارییان داوه‌ته كۆمه‌ڵگای جیهانی و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.