به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی توركیا” ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی ئاوریلی ئه‌مساڵدا ٢١ ژن كوژران و ٢٣ ژنی دیكه‌ش به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
په‌لاتفۆرمی “ئێمه كوشتنی ژنان ڕاده‌گرین” له وڵاتی توركیا ئاماری توندووتیژی دژبه ژنانی له مانگی ئاوریل بڵاو كردۆته‌وه و به‌پێی ئاماره‌كان، ٢١ ژن له‌و وڵاته به‌هۆی داخوازی جیابوونه‌وه و كێشه‌ی خێزانی و هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه یان هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه كوژراون. هه‌روه‌ها ٢٣ ژنی دیكه‌ش به شێوه‌ی گوماناوی له نێو خێوه‌ت، ماڵ، ئۆتۆمبێل یان له گوندكان گیانیان له ده‌ست داوه. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی توركیا، ڕێژه‌ی توندووتیژی له ئاست ژنانی ئه‌و وڵاته به به‌راوه‌رد ساڵانی پێشوو تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه.