سه‌ندووقی یارمه‌تی منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند، ٢٠ منداڵ كه پازده‌یان كچ و پێنجیان كوڕ بووه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی سوپای پاكستان بۆ سه‌ر چه‌ند گوندێك له باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌وت سه‌ربازی سوپای پاكستان له ناوچه‌ی وه‌زیرانی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی چه‌كدرانی تاڵیبان و سه‌رجه‌میان ده‌كوژرێن، سوپای پاكستانیش وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌ك ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرش ده‌كات سه‌ر چه‌ند گوندێكی ئه‌و وڵاته و به‌وته‌ی به‌رپرسانی تاڵیبان ٤٧ كه‌س كه له نێوانیاندا ژن و منداڵ بوونی هه‌بووه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.