ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له باشووری ده‌یره‌زووری سووریه و ١٨ كه‌سیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوانه‌گه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، خه‌ڵكانێك كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قارچ ڕۆیشتبوون كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری چه‌كدارانی داعش و ١٨ كه‌سیان لێ كوژراوه كه چوار كه‌سیان له هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانی سووریه بوون. له‌و هێرشه‌دا ١٦ كه‌سی دیكه بریندار و ٥٠ كه‌سیش بێسه‌ر وشوێن بوون.
