به پێی ڕاپۆرته‌كان، له یه‌كێك له زیندانه‌كانی وڵاتی مكزیك له تێكهه‌ڵچوونێكی چه‌كدارانه له نێوان به‌ندكراوان دا، ١٦ كه‌س كوژرا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستانی خۆجێی له‌م وڵاته به ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه باسییان له‌وه كرد كه ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه له نێو گرووپه‌كانی به‌ندكراو به ئه‌سله‌حه‌ی كه‌مه‌ری و چه‌قۆ ڕوویدا و له‌م نێوانه‌دا ١٦ كه‌س كوژران. ئه‌مه له كاتێكدایه كه تا ئێستا شه‌ندین جار شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له زیندانه‌كانی ئه‌یاله‌تی زاكاتكاس ڕوویداوه.