وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمه‌نستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند كه لانیكه‌م ١٥ سه‌رباز به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له بنكه‌یه‌كی نیزامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له شوێنی جێگیربوونی تیمێكی ئه‌ندازیاری و ته‌ك تیرئه‌نداز ده‌ستیپێكردووه و پاشان به ژووره‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و بووه‌ته هۆی سووتانی ١٥ سه‌رباز و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر و له ڕووداوێكی دیكه‌دا به‌هۆی ته‌قینه‌وه و ئاگرگرتنی ئه‌نبارێكی تیجاری له شاری ئیره‌وان ١٠ كه‌س گیانیان له‌دست دابوو.