ڕێكخراویه نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه به كوژرانی ١٤ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی ئێران و توركیا ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له به‌رواری ئووتی ٢٠٢١ی زاینیه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ١١ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانیان كوشتووه و به‌ده‌یان كه‌سیشیان بریندار كردووه. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه هێزه سنوورییه‌كانی ئێران و توركیا ئۆتۆمبێلی په‌نابه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و سێ كه‌سیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه كوژراوه و به‌شێكی زۆر له په‌نابه‌رانیان به زۆره‌ملی دیپۆرتكرووه‌ته‌وه.