له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا ١٠ ژن له چه‌ند شاری ئێران له لایه‌ن بنهماڵهانیانهوه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراون.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، به‌لانیكه‌م ١٦٥ ژن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به بیانووی پاراستنی نامووس كوژراون. له یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٥ی خه‌ڵكی به‌همه‌ئی به ناوی “سارا ئابدار” له‌لایه‌ن براكانیه‌وه كوژراوه. له به‌نده‌رعه‌باس، ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی قوربانی هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی به ناوی “حه‌لیمه حه‌بیبۆڵڵاهی” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری تاران، ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا، ٨ ژن به بیانووی پاراستنی نامووس له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون. سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، كولتووری پیاوسالاری، نه‌بوونی یاسای پشتیوانی له ژنان، قه‌یرانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ئاماری ژنكوژی له ئێرانه.