کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژرانی ١٠ هێزی ئه‌منیی له‌ پاكستان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ به‌هۆی هێرشی گرووپی تاڵه‌بانی پاكستان، ١٠ كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كوژران.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ دوو هێرشی جیاوازدا بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پاكستان له‌ ئه‌یاله‌تی “به‌لووچستان” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌، لانیكه‌م ١٠ سه‌رباز كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ ڕۆژێك پێشتریش چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشییان كردبووه‌ سه‌ر ماشێنێكی هێزه‌كانی پاكستان و له‌ ئه‌نجامیدا ٤ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ “گرووپی تاڵه‌بانی پاكستان” به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشانه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كان

-

برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و ئیلام

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ سنه‌

-

ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رمانبه‌ران و موعه‌لیمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ تاران

-