له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ئه‌هواز له‌لایه‌ن براكانیه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند برای ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی ئه‌هواز به بیانووی پاراستنی نامووس و شه‌ره‌ف، خۆشكه‌كه‌یان له پێش چاوی هاوژینه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه به چه‌قۆ كوشتووه و كاتێك زاواكه‌یان له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕ هاتووه، ئه‌ویشیان بریندار كردووه و هه‌ڵهاتوون. به‌پێی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زاینی واته له ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٥٠ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون كه ٢٠ له سه‌دیان قه‌تڵی نامووسی بوون.