کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی وه‌حشیانه‌ی ژنێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌ی

كوژرانی وه‌حشیانه‌ی ژنێكی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌ی 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كارمه‌ندێكی ده‌رمانخانه‌ی مانگی سووری سنه‌ به‌ ناوی “ئایدا حه‌یده‌ریان” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا.

هێشتا هۆكاری ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ ڕوون نییه‌ به‌ڵام بكۆژ كه‌ ناوی “ئارام زارعی” بووه‌ پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌، خۆكوژی كردووه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌. هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ هه‌بوونی ناكۆكی درێژماوه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو هاوژینه‌ ده‌كه‌ن.