له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، گورانی بێژێكی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان و ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان (هه.ده.په) به‌ناوی “جیهان ئایماز” پاش بڵاوكردنی به‌رهه‌مێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی دژبه ئه‌ردۆغان، له‌لایه‌ن ڕگه‌زپه‌ره‌ستانی فاشیستی توركه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “جیهان ئایماز” هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا له گرته‌ویدیۆیه‌كدا گورانییه‌كی دژبه ئه‌ردۆغان خوێندبوو به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش ئازادی به میدیاكانی ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر زیندانیش بكرێت له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌كانی دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وام ئه‌بێت. نابراو یه‌ك ڕۆژ دوای وته‌كانی له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستێكی توركه‌وه كوژرا و ته‌رمه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو به‌خاك سپێردرا.