به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵی گوندی “قه‌ره‌گوڵی” سه‌ر به شاری دیوانده‌ره به ناوی “ئیسماعیل-خان وه‌زیری” به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كوژراوه.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ڕووداوه‌كه، پاش كوشتنی ناوبراو ته‌رمی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ژێر خاكدا شاردراوه‌ته‌وه و دوای ئاگادار بوونی كه‌س و كاری ئه‌و قوربانیه و ئاگادار كردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه، توانراوه ته‌رمی ئه‌و قوربانیه بدوزرێته‌وه و هاوژینه‌كه‌ی به تۆمه‌تی كوشتنی “ئیسماعیل-خان وه‌زیری” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا هۆكاری كوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆزینه‌وه‌ی بكوژ یان بكوژانی ئه‌و هاوڵاتیه به‌رده‌وامه.