لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌ك خەڵكی شاری ماکۆ بە ناوەی “ڕەسۆڵ قادری” تەمەن ٢٨ ساڵ لە نزیک شاری شووت لە لایەن هێزەکانی ڕژیم داریە بەر دەستڕێژی فیشەک و گیان لە دەستدا.
بە وتەی شایه‌ت حاڵان، ناوبراو لە کاتی هەڵگرتنی موسافیری ئەفغانی دراوه‌ته بەر تەقە و لە هەمان کات دا یه‌كێك له موسافیرەکانیش بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا. بە پێی ئاماری ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیەوەی هه‌تا ئێستا، ٥٧ کاسبکار بە ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم کوژراون.