به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتییه‌كی هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی سنه به ناوی “كه‌ریم قه‌وامی” له‌لایه‌ن سه‌له‌فییه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی دڕندا كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو ڕۆژ پێش كوشتنی “كه‌ریم قه‌وامی”، سه‌له‌فییه‌كان به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشناوه و ناوبراو ناچار به په‌یوه‌نددانی ده‌ماره‌كانی ده‌ستی بوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه جه‌نایه‌تكارانی ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر “كه‌ریم” له نزیك ماڵه‌كه‌ی و ناوبراویان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشت. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، جه‌نایه‌تكارانی سه‌له‌فی به گۆرز، چه‌قۆ، نارنجۆكی دوكه‌ڵاوی و وینچستر هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه له‌حاڵێكدا هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕێگه‌یان پێ ئه‌ده‌ن ئازانه له نێو شاردا پیاسه و هه‌ڕشه‌ی له خه‌ڵك بكه‌ن.