کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر سیده‌كان

به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه‌، ڕژیمی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ ئۆتۆمبێلێكی له‌ ناوچه‌ی سیده‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرده‌ ئامانج و به‌هویه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی به‌ختكرد.

بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕژیمی تورکیا بۆسەر سیدەکان،  هاوڵاتییەک  به‌ ناوی “سەروەر قادر ڕەشکۆ” ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ گیانی بەخت کردووە. ناوبراو خەڵکی گوندی شێخ ڕەش لە قەزای سیدەکانە و پێشمەرگە بووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، شەش هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان گیانیان به‌خت كردووه‌ و دوو هاووڵاتیی مەدەنیی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-