به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، كاتێك شه‌ڕ له نێوان چه‌ند گه‌نج له گه‌ڕه‌كی ٢٥ی سنه ڕوویداوه، هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌ستێوه‌ردانیان كردووه و گه‌نجێك به ناوی “كاوه گه‌وێڵی” پاش تێكهه‌ڵچوونی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، برای كاوه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه‌دا به شه‌ڕ هاتووه و كاتێك كاوه بۆ به‌رگری له براكه‌ی ڕۆیشتووه، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، كاوه به برینداری له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازراوه‌ته‌وه، له‌وێشدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و پاش تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگوێزراوه، به‌ڵام وێڕای هه‌وڵی كادری ده‌رمان، به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.