حه‌وتووی ڕابردوو ته‌رمی شارۆمه‌ندێكی به‌لووچ كه مانگێك له‌وه‌پێش له‌لایه‌نه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرابوو له بینایه‌كی نیوه‌كاره له ئێرانشار دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هاووڵاتییه‌كی به‌لووچ به ناوی “داوود مه‌له‌ك زهی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز مانگێك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندرا و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی بێ ئاكام مابوو. حه‌وتووی ڕابردوو ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتیه له بینایه‌كی نیوه‌كاره دۆزرایه‌وه له حاڵێكدا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت سیمای تێك چوو و قابلی شناسایی نه‌بوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “داوود” له ڕووی چه‌ند نیشانه‌ی سه‌ر قاچی ڕۆڵه‌كه‌یان ناسیوه‌ته‌وه.