به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، شه‌وی ١٤ی خاكه‌لێوه، به‌رپرسی ته‌عاوه‌نی “ئه‌سپكه” به‌ناوی “ئیسلام ده‌رخانی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی به‌سیج له شاری زاهیدان كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی به‌سیج به بیانووی ڕاودوونانی چه‌ند كه‌س كه هه‌وڵی دزی كردنیان دابوو هه‌ڕه‌مه‌كێ ته‌قه‌یان كردووه و “ئیسلام ده‌رخانی”یان كوشتووه. شایانی باسه كه ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی به‌لووچ به‌هۆی ته‌قه‌ی بێ زابیته‌ی هێزه‌كانی ڕژیم ده‌بنه قوربانی و هیچ ناوه‌ندێكیش وڵامده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه و هیچ تاوانبارێكیش تا ئێستا سزا نه‌دراوه.