کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ له‌ خاش

كوژرانی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به‌ ناوی “كامران شه‌هنه‌وازی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شارستانی خاش گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “كامران شه‌هنه‌وازی” له‌ نزیكه‌ی گوندی “گورچان”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی پۆشتگوه له‌ شارستانی خاش به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان پێكراوه‌ و به‌سه‌ختی بریندار كراوه‌. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خاش به‌هۆی قورس برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.