ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌٢٥ی مانگی پۆشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “هاشم به‌ریچی” كه له “زابول” بۆ “ئه‌فغانستان” دیپورت كرابو، له كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ نێو خاكی ئێران، به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
“هاشم به‌ریچی” ته‌مه‌ن ٢٥سال و خه‌ڵكی گۆندی “گه‌لێ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “دووست محه‌ممه”، دوای دیپورت كردنی بۆ ئه‌فغانستان، له كاتی گه‌ڕانوه بۆ ئێران، به بیانووی نه‌بونی به‌ڵگه‌ی شناسایی له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له ساڵی ١٤٠١ دا ٢٤٣ هاووڵاتی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ست داوه.