کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی نامرۆڤانه‌ی ژنێكی لاوی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر له‌ لایه‌ن چه‌ند پیاوێكه‌وه‌

كوژرانی نامرۆڤانه‌ی ژنێكی لاوی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر له‌ لایه‌ن چه‌ند

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی ڕەزبەر، تەرمی ژنێکی خەڵکی گوندی “مسكین ئاوا”ی سه‌ر به‌ شاری ڕوانسەر بە ناوی “مەرزیە حاسڵی” تەمەن ٣٧ ساڵ لە جاددەی “ڕه‌وانسه‌ر- کامیاران” دۆزرایەوە.

بە پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، بکوژ یان بکوژەکان دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر ئەم ژنە گەنجە تەرمەکەیان ئاگرداوه‌ و لە ژێر پردێکی نزیک گوندی “کەلاوە” نزیك به‌ جاددەی کامیاران فڕێیان داوە. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، بکوژ یان بکوژەکان بە تەماحی دزینی زێڕەکانی مەرزیە ناوبراویان کوشتووە و هێزە ئەمنییەکان چەند کەسیان لەوپەیوەندییەدا دەستبەسەر کردووە.