کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی منداڵێكی كار له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ به‌نده‌رعه‌باس

كوژرانی منداڵێكی كار له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ به‌نده‌رعه‌باس

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی بلووچ به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا مه‌لازای” له‌ كاتی كاركردن دا له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “عەبدوڵڵا” بۆ کاركردن چووەتە بەندەرعەباس و دوای چەند ڕۆژێک بنەماڵەکەی ئاگادارکراونەته‌وە کە تەرمەکەی لە مردووخانەی بەندەرعەباس دایە. كەمتەرخەمی کۆماری ئیسلامی و نەبوونی هەلی کار لە بەلووچستان وایکردووە کە گەنجانی بەلووچ بە مەبەستی کار بچنە شوێنەکانی دیکە و ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانیان ساز كردووه‌.