شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌بزه‌وار به‌بێ هۆكار لاوێكیان به‌ناوی “عه‌لی باغجه‌ری” له پێش چاوی دایكی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوشتوویانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عه‌لی باغجه‌ری” پاش شه‌ڕ و تێكهه‌ڵێچوون له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دانیشتووی گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ دایكی له كۆڵانێك دا تێپه‌ڕ ده‌بێ كه له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و ده‌كوژرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بیانووی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ته‌قه‌یان له‌و لاوه كردووه به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن هیچ جۆره چه‌كێكی سارد و گه‌رمی پێ نه‌بووه. پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی گوندی “باغجه‌ر” ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و باوكی ئه‌و لاوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و جاده‌ی هاتووچۆی گونده‌كه‌ش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه داده‌خرێت