ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “ته‌ربه‌سپی” سه‌ر به شاری زاخۆ له هه‌رێمی كوردستان، به ناوی “رودی سوله‌یمان” به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی توركیا كوژرا.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “رودی سوله‌یمان”، كوڕه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی كۆچ كردن بۆ ئورووپا له سنووری زاخۆ بۆ نێو خاكی توركیا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی توركیا ئه‌و لاوه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ناوبراو گیانی له ده‌ست داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی پێنجوێن به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران گیانی به‌خت كردبوو.