کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كوژرانی لاوێكی خه‌ڵكی لۆڕستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌ره‌ج

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٤ی خاكه‌لێوه‌، گه‌نجێكی خه‌ڵكی پارێزگای لۆڕستان و دانیشتووی شارۆچكه‌ی وه‌حده‌تی كه‌ره‌ج به‌ ناوی “سه‌هه‌ند كارگه‌ر” له‌ كاتی هه‌ڵهاتن له‌ ده‌ست هێزه‌ ئینتزامییه‌كان، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری كه‌ره‌ج به‌ هۆكارێكی نادیار به‌دوی “سه‌هه‌ند كارگه‌ر” و هاوڕێیه‌كی به‌ ناوی په‌یمان كه‌وتوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سه‌هه‌ند ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و په‌یمان به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مه‌راغه، به‌ بیانووی خواردن له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان، سێ فیشه‌كیان ناوه‌ به‌ لاقی شارومه‌ندێك و برای بچووكی ئه‌و هاووڵاتیه‌یان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و دوو په‌راسوویان شكاندووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-