کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی لاوێكی خه‌ڵكی كوهده‌شت به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كه‌ره‌ج

كوژرانی لاوێكی خه‌ڵكی كوهده‌شت به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ كه‌ره‌ج

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری كوهده‌شت و دانیشتووی كه‌ره‌ج به‌ ناوی “یوونس فه‌ره‌جی”، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌و شاره‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ شارۆچكه‌ی په‌ردیسی كه‌ره‌ج له‌ پشته‌وه‌، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له‌ “یوونس نه‌جه‌فی” كردووه‌ و ئه‌و شارومه‌نده‌یان كوشتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هۆكاری هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئه‌و گه‌نجه كورده‌ هێشتا ڕوون نییه‌.