ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه، “ئاریان خۆشگه‌وار” مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی سنه كه سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه چووبووه كۆما، پاش چوار مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاریان خۆشگه‌وار له ڕێكه‌وتی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ كه‌وته به‌ر هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم و به زه‌ربه‌ی باتۆم چووه كۆما. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌واڵه‌كه‌یان میدیایی نه‌كرد و به هیوای چاكبوونه‌وه ڕۆڵه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران به‌ڵام پاش چوار مانگ به‌سته‌ری بوون شه‌وی سێشه‌ممه گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد و تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مران بوو.