ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، سه‌ربازانی سوپای توركیا له سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان، لاوێكی تەمەن ٢١ ساڵیان به ناوی “ته‌حسین یاڵچین” بە دەستڕێژی گوللـە کوشت.
به پێی ڕاپۆرتی فۆڕات نیوز، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی تورکیا له ناوچه‌ی “ڕووبارۆك“ی جوله‌مێرگ له سنووری هه‌رێمی كوردستان، دەستڕێژی گوللـەیان لە چەند لاوێك كرد و “ته‌حسین یاڵچین” گیانی له ده‌ست دا. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو چەند ڕۆژێکه هاوسەرگیری کردووه و بۆ كاركردن سه‌ردانی باشووری كوردستانی كردبوو و كاتێك له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه بوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج.