ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، لاوێكی خه‌ڵكی ئه‌هواز به‌ناوی “حشمه‌تۆڵڵا شیروانی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حشمه‌تۆڵڵا شیروانی” لوڕی به‌ختیاری و نه‌یاری كۆماری ئیسلامی بوو كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا زۆر چالاك بوو و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به‌دوایدا ده‌گه‌ران، كاتێك به ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ڕێته‌وه شاری ئه‌هه‌واز له یه‌كێك له بازگه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌و ده‌درێته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و گیانی به‌خت ئه‌كات.