له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی به‌لووچی دانیشتووی شاری گونبه‌د كاڤووسی سه‌ر به ئوستانی گوڵستان به‌ناوی “دانیال ناڕوویی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم سێ لاوی به‌لووچیان له شاری گونبه‌د كاڤووس داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و یه‌كێكیان به‌ناوی “دانیال ناڕوویی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی “مێهدی گه‌له‌به‌چه” و
ئێحسان پابزن” بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه خه‌ڵكی گونبه‌د كاڤووس پاش ئه‌و ڕووداوه له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌ڵانته‌ریه‌ی جه‌نایه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجام داوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.