له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی به‌لووچی خه‌ڵكی سیریك به‌ناوی “سه‌بیل كه‌ریمداری” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی هێزه ئینتزامیه‌كانه‌وه لێی دراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته كان، “سه‌بیل كه‌ریمداری” له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر كار بووه كه له ڕێگای گه‌یشتن به ماڵه‌كه‌ی، ماتۆڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامیه‌وه لێی دراوه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له شاری فنووج كرداری هاوشێوه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند لاوی به‌لووچ كردبوو كه به‌هۆیه‌وه مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ گیانی له‌دست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون.