ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی به‌فرانبار، گه‌نجێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د دامه‌نی(چاریزهی)” به ته‌قه‌ی به‌كرێگیراوانی ڕژیم له ئێرانشاری به‌لووچستان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌و شارومه‌نده به‌لووچه به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، له ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا، ده‌یان شارومه‌ندی به‌لووچ له‌لایه‌ن بهكرێگیراوان و لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له به‌لووچستان تیرۆر كراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام بووه.