ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه، شارۆمه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی چابه‌هار به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا مورادزهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌و شاره گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆڵڵا مواردزهی” به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له كه‌مه‌ربه‌ندی چابه‌هار موسافركه‌شی كردووه و كاتێك موسافره‌كه‌ی دائه‌به‌زێنێت له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی بێ پلاكه‌وه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی دا ٢٤٣ شارۆمه‌ندی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست داوه.