کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی لاوێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌راوان

كوژرانی لاوێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سه‌راوان 1

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی به‌لووچی خه‌ڵكی “دزه‌ك”ی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌راوان به‌ناوی “محه‌ممه‌د كه‌ریم سپاهی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی كولله‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌و لاوه‌ ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ته‌بلیغی مزگه‌وتی مه‌كی بووه‌ و به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن هێز لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و پاش پێنج ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.