کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژرانی لانیكه‌م ٩ كه‌س به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌رپرسێكی تاڵیبان له‌ به‌شی ئه‌منیی ولایه‌تی به‌ڵخ، دوانیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گوڵان، دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی ٣ و ١٠ی شاری مه‌زار شه‌ریف ڕوویداوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٩ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مینی بووس كه‌ بۆمب ڕێژ كراون له‌و ناوچانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی تاڵیبان، پێ ده‌چێت ئامانجی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ كوشتنی هاووڵاتییانی شێعه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌شێك له‌ هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕایانگه‌یاندووه‌، ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شێعه‌ی شاری مه‌زار شه‌ریف ڕوویداوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

کوژرانی دوو سەربازی هێزەکانی سوپای تورکیە لەلایەن میلیشیاکانی عێراق

komalah

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانییانی زریانه‌كه‌ی كانادا

komalah

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنزیایی

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

komalah

پشتیوانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی وڵاتی سوید له‌ ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی ئێران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی توونس

komalah