کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ له‌ سنووری بانه‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه‌”ی بانه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له‌ ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “ڕه‌حیم مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، “ڕه‌حیم مه‌حموودی” خه‌ڵكی گوندی “هه‌ورازه‌”ی بانه‌ و دانیشتووی گوندی “كۆپیچی خوارۆ”یه‌ وبه‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا دوو كۆڵبه‌ری به‌ناوه‌كانی “مه‌حموود عوسمانی” خه‌ڵكی گوندی “جه‌نگ سه‌ر”ی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌ڵماس و “ئامانج ئازه‌رپوور” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “ساحیب”ی سه‌ر به‌شارستانی سه‌قز به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

پشتیوانی ژنانی باكووری كوردستان له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

komalah