کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ بانه

كوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ بانه 1

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “جه‌عفه‌ر فه‌ره‌جی” به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری بانه گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌ جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌، ته‌قه‌یان له‌ “جه‌عفه‌ر فه‌ره‌جی” كردووه‌ و ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ بێ تاوانه‌یان كوشتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ته‌رمی ناوبراو ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه دایه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه‌ش نزیكه‌ی ٢٠ كۆڵبه‌ر له‌ سنووی نه‌وسوود به‌ ده‌ستڕێژی كوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار بوون كه ‌یه‌كێكیان منداڵ بووه‌.